zagros news agency

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستپێکردنی دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ڕاگەیاند

وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە پڕۆسەی دابینکردن بابەتەکانی پسوولەی خۆراکی مانگانەی بۆ هاووڵاتیان دەستیپێکردووە. وەزارەت ئاماژەی بەوەش کردووە کە هیچ ڕێگر و گرفتێک لە پڕۆسەکانی دابینکردن و پارەدانی ئەلیکترۆنیدا نییە، هاوكات جەختی لە بوونی یەدەگی پێویستی خۆراک بۆ ماوەی سێ مانگ کردووەتەوە.
ئەحمەد عەلی عەبدولڕەزا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی کەرەستەی خۆراک ڕایگەیاند: “پڕۆسەی دابینکردنی کەرەستە خۆراکییەکان لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی تەممووزی٢٠٢٦ ەوە دەستیپێکردووە.” چاوەڕوانیش دەکرێت هاووڵاتیان پێش کۆتاییهاتنی ئەم هەفتەیە دەست بە وەرگرتنی بەشەخۆراکەکانیان بکەن.
پارەدانی ئەلیکترۆنی (POS): کۆمپانیاکە دووپاتی کردەوە کە پڕۆسەی بڕینی پسوولەکان و بەکارهێنانی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەبێ هیچ گرفتێکی تەکنیکی بەڕێوەدەچێت.
وەزارەت دڵنیایی دا کە کۆمپانیاکە خاوەنی یەدەگی ستراتیژیی کەرەستە خۆراکییەکانی سەبەتەی خۆراکە کە بەشی سێ مانگی تەواو دەکات.
گوتی: کۆمپانیاکە پلانێکی چاودێریی توندی لەژێر سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری گشتی ئامادە کردووە، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ بریکارەکانی خۆراک (بریکاری فۆڕم) لە کاتی وەرگرتنی خۆراکەکاندا، و بەدواداچوونی گەیشتنی کەرەستەکان بە دەستی هاووڵاتیان لە کات و مۆڵەتی دیاریکراوی خۆیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کونسوڵی پێشووی ئەمریکا له هەولێر کرایه سەرۆکی مەدەنیی ناوەندی هەماهەنگیی ئاگربەستی غەززه

سەڵاح

ئەردۆغان: لەبەردەم مەترسی فراوانبوونی جەنگداین و هەوڵ دەدەین وڵاتەکەمان بپارێزین

یاسین

کۆمپانیای Google کاتی نمایش کردنی Pixel 9 Pro Fold راگەیاند

یاسین