zagros news agency

ئەنجلینا جۆلی: لەدوای جیابوونەوە نەچوومەتە نێو هیچ پەیوەندییەک

ئەستێرەی جیهانی ئەنجلینا جۆلی رایگەیاند، لە دوای جیابوونەوەی لە براد پیت، نەچووەتە ناو هیچ پەیوەندییەکی سۆزدارییەوە، جەختی لەوەش کردەوە، ساڵانی دایکایەتی پێشەنگییەکانی ئەوی گۆڕیوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “Yahoo Entertainment”، جۆلی روونیکردەوە، سەرقاڵبوونی تەواوی بە خێزانەکەیەوە وایکردووە لە بیرۆکەی پەیوەندی سۆزداری دووربکەوێتەوە.

جۆلی گوتی، دوای جیابوونەوەکە، هەستی بە پێویستی نەکردووە بۆ تاقیکردنەوەی سۆزداری نوێ.

جۆلی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە دوای جیابوونەوەکەمەوە ژوانم لەگەڵ کەس نەبەستووە، چونکە سەرنجم تەنیا لەسەر منداڵەکانم و خێزانەکەم بووە، تا گەیشتمە ئەو بڕوایەی ئەم لایەنە چیتر بەشێکی بنەڕەتی نییە لە ژیانمدا.

ئەم لێدوانانە هاوکات بوون لەگەڵ نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەی بە ناوی “Couture”، کە تێیدا رۆڵی دەرهێنەرێکی سینەمایی دەگێڕێت کە لە قۆناغێکی سەختی ژیانیدا، هاوشانی تووشبوونی بە شێرپەنجەی مەمک، ئەوینداری دەدۆزێتەوە.

جۆلی باسی لەوە کرد، کەسایەتییەکە هانی داوە بۆ دووبارە بیرکردنەوە لە چەمکی ئەوینداری، روونیشیکردەوە، درکی بەوە کردووە ژن دەتوانێت هاوسەنگی لە نێوان دایکایەتی و پێویستی سروشتی بۆ ئەوینداری رێکبخات.

جۆلی دانی بەوەدا نا، ساڵانی رابردوو کاریگەری گەورەیان لەسەر کەسایەتییەکەی جێهێشتووە، وتی، ژیان کەمێک شکاندمی، پێویستە سەرلەنوێ بژیم و دیسان ئازاد بمەوە. جۆلی ئاشکرایکرد، کچەکانی، زەهرا و شیلۆ و ڤیڤیان، هەمیشە هانی دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی ژیانی تایبەتی خۆی و تەنیا لە رۆڵی دایکدا نەمێنێتەوە. سەرەڕای بەردەوامی ناکۆکی یاسایی لەگەڵ براد پیت لەبارەی کارگەی بەرهەمهێنانی خواردنەوە لە فەڕەنسا، لێدوانەکانی جۆلی نیشانەی ئارەزووی ئەو بوون بۆ داخستنی لاپەڕەی ڕابردوو و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان

یاسین

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزه‌ی ئەتۆمی: ئاگاداری شوێنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانم

یاسین