zagros news agency

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی نەوت پاشەکشەی زیاتریان بەخۆوە بینی

ئەمڕۆ شەممە، 11ی تەممووزی 2026، لەگەڵ داخستنی مامەڵەکانی هەفتە لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخەکانی نەوت بەردەوامییان بەو شەپۆلە پاشەکشەیە دا کە دوای بەرزبوونەوە توندەکەی ناوەڕاستی هەفتە دەستی پێکردبوو، و بە دابەزینێکی بەرچاوەوە مامەڵەکانی ئەم هەفتەیان کۆتایی پێهێنا.

​ئەم کەمبوونەوەیەی نرخەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا نیشانیدەدات کە سەرەڕای بەردەوامیی دڵەڕاوکێ و نیگەرانییە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بازرگانان ڕوویان لە فرۆشتنی گرێبەستەکان کردووە بۆ بەدەستهێنانی قازانج، ئەمەش وایکردووە کەشی پارێزگاری و چاوەڕوانی بەسەر کۆتا کاتژمێرەکانی مامەڵەکاندا زاڵ بێت.

​لە گۆڕانکارییەکانی کاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و نیشتەوە سەر 76.01 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی پێشوو (78.88 دۆلار) بە بڕی 2.87 دۆلار پاشەکشەی کردووە. هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش ڕووی لە دابەزین کرد و گەیشتە 71.41 دۆلار، کە ئەمەش نزمبوونەوەیەکی 2.92 دۆلاری بەراورد بە دواین ئامار (74.33 دۆلار) نیشان دەدات.

​ئەم ڕێڕەوە نوێیەی نرخەکان لە کاتی داخستنی بازاڕی هەفتانەدا پێشان دەدات کە وەبەرهێنەران لە ئێستادا دەیانەوێت پێش دەستپێکردنەوەی مامەڵەکان لە هەفتەی داهاتوودا، هەڵسەنگاندن بۆ ڕادەی کاریگەریی کرداریی پێشهاتە سەربازی و سیاسییەکان بکەن لەسەر داهاتووی خستنەڕووی وزە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران داوای کەرەستەی دروستکردنی مووشەکی بالیستی لە چین دەکات

یاسین

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتیی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات

سەڵاح

بەغدا کردنەوەی دەروازەی قائیمی بۆ کاتێکی نادیار دواخست

سەڵاح