zagros news agency

چۆن شارۆچکەیەکی کشتوکاڵی لە چین بوو بە “پایتەختی پێڵاوی جیهان”؟

ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی کارگەی پێڵاوی “هویتینگ” لە شاری جینجیانگی چین، کە زیانی مرۆیی گەورەی لێکەوتەوە، دووبارە سەرنجی خستەوە سەر شارۆچکەی “چن دای”؛ ئەو ناوچەیەی کە لەسەر ئاستی جیهاندا بە “پایتەختی پێڵاوی چینی” دەناسرێت.
ئەم شارۆچکەیە کە چەند دەیەیەک لەمەوبەر تەنیا گوندێکی ماسیگری و کشتوکاڵی بوو، لە دوای چاکسازییە ئابوورییەکانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆوە بینی. گرنگترین زانیارییەکان دەربارەی ئەم جەمسەرە پیشەسازییە:
قەبارەی بەرهەمهێنان: لەسەر ڕووبەرێکی بچووکی ٣٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیی، زیاتر لە ٣٠٠٠ کارگەی پێڵاو هەن کە نێزیکەی ٤٠%ی کۆی پێڵاوە وەرزشییەکانی چین بەرهەم دەهێنن.
لانکەی براندە گەورەکان: ئەم ناوچەیە شوێنی لەدایکبوونی ورشە خێزانییە بچووکەکان بوو کە دواتر گەشەیان کرد و بوونە کۆمپانیا و براندی جیهانیی بەناوبانگی وەک (Anta, Xtep, 361°, Peak).
کۆچبەران و هێزی کار: پیشەسازیی ناوچەکە بە تەواوی پشت بە دەیان هەزار کرێکاری کۆچبەر دەبەستێت کە لە هەرێمە هەژارەکانەوە دێن و لە سستمی سێ شەفتی (٢٤ کاتژمێری)دا کار دەکەن.
سەرەڕای سەرکەوتنە ئابوورییەکەی، گەشەی خێرای دەرەوەی پلاندانانی ناوچەکە و کۆنیی بیناکان کە زۆرجار بەکار دێن بۆ (بەرهەمهێنان، کۆگا و نیشتەجێبوونی کرێکاران لە یەک کاتدا)، بووەتە تەحەددییەکی گەورە لەبەردەم سستمی سەلامەتیی پیشەسازی لەم شارۆچکەیەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە هەڵکشاندایە

سەڵاح

بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە ، شاندێکی هەرێم لە بەغدایە

یاسین