zagros news agency

هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوتیان بەرز کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخی نەوت بازدانێکی گەورەی بەخۆوە بینی و ئەو دابەزینەی کۆتایی هەفتەی ڕابردووی جێهێشت، بە شێوەیەک بۆ زیاتر لە 4 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

​لە گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی ئەمڕۆی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 97.66 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی کاتی داخستنی بازاڕ لە کۆتایی هەفتەدا (93.09 دۆلار) بە بڕی 4.57 دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش ڕووی لە هەڵکشان کرد و گەیشتە 94.67 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە کاتی پێشوو (90.54 دۆلار) بەرزبوونەوەی 4.13 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم بازدانە توندەی نرخەکانی نەوت دوای ئەوە هات کە ئێران و ئیسرائیل دەستیان بە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی کردەوە. ئەم پەرەسەندنە سەربازییە نوێیە و توندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ترسی گەورەی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە سەبارەت بە سەلامەتیی هێڵەکانی دابینکردنی وزە و جووڵەی کەشتییە نەوتییەکان، ئەمەش ڕاستەوخۆ هاوسەنگیی بازاڕی تێکداوە و نرخەکانی بەم شێوەیە بەرەو سەرەوە پاڵ پێوە ناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاش ڕژێمی ئەسەد ٥٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە

یاسین

حکوومەتی سووریا پەنابەرانی گەڕاوە لە لوبنانەوە دەستگیر دەکات

یاسین

نیویۆرک تایمز: لە بەغدا نووسینگەکانی حەماس و حوسییەکان بەنهێنی کراوەتەوە

یاسین