یەدەگی زێڕ لە عێڕاق بەرزبووەوەتەوە گەیشتووە بە 145.661 تۆن، سندووقی نێودەڵەتیی دراو رایدەگەیەنێت، ئەمە ئاماژەیە بۆ سەقامگیریی دارایی
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئایار، سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، راپۆرتێكی لەبارەی یەدەگی زێڕ بڵاو كردەوە و تیایدا عێراق یەدەگەكەی بەرز بووەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكە یەدەگی زێڕی عێراق بووە بە 145.661 تۆن.
ئاماژە بەوە كراوە بەرزبوونەوەی یەدەگی زێڕ، ئەمە ستراتیژی فراوانكردنی دراوە بیانییەكانە، بە سەقامگیریی دارایی دادەنرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە، نرخی زێڕ جێگیر نییە، لە مانگی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاست كە 2400 دۆلار بوو.