zagros news agency

یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتە سەروو 145 تۆن

 

یەدەگی زێڕ لە عێڕاق بەرزبووەوەتەوە گەیشتووە بە 145.661 تۆن، سندووقی نێودەڵەتیی دراو رایدەگەیەنێت، ئەمە ئاماژەیە بۆ سەقامگیریی دارایی

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئایار، سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، راپۆرتێكی لەبارەی یەدەگی زێڕ بڵاو كردەوە و تیایدا عێراق یەدەگەكەی بەرز بووەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە یەدەگی زێڕی عێراق بووە بە 145.661 تۆن.

ئاماژە بەوە كراوە بەرزبوونەوەی یەدەگی زێڕ، ئەمە ستراتیژی فراوانكردنی دراوە بیانییەكانە، بە سەقامگیریی دارایی دادەنرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە، نرخی زێڕ جێگیر نییە، لە مانگی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاست كە 2400 دۆلار بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران: دەتوانین ئاستی هەناردە بۆ عێراق بگەیەنینە٢٠ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

یاسین