zagros news agency

کەسی دووەمی رێخراوێکی تیرۆستی کوژرا

سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە ئەبو بیلال المینوکی، پیاوی دووەمی ڕێکخراوی داعش لە ئاستی جیهان، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و نیجیریا کوژراوە.

ترامپ لە پۆستێکدا لەسەر Truth Social نووسی: «ئەمشەو، بە ڕێنمایی من، هێزە قارەمانەکانی ئەمریکا و سوپای نیجیریا بە سەرکەوتوویی تەواو ئۆپەراسیۆنێکی ئالۆز و بە وردی پلاندانراویان ئەنجامدا بۆ لەناوبردنی مەترسیدارترین تیرۆریستی جیهان.

ئەو زیادیکرد :ئەبو بیلال المینوکی، کە پیاوی دووەمی داعش بوو لە ئاستی جیهان، وای دەزانی دەتوانێت لە ئەفریقا خۆی بشارێتەوە، بەڵام نەیدەزانی سەرچاوەمان هەیە کە ئاگادارمان دەکەنەوە لە جوڵە و گواستنەوەکان.

ترامپ هەروەها وتی: «المینوکی ئیدی ناتوانێت خەڵکی ئەفریقا بترسێنێت، هەروەها ناتوانێت یارمەتی پلاندانانی هێرشەکان بدات دژ بە هاووڵاتیانی ئەمریکا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی حکومەتی نیجیریای کرد بۆ هاوبەشییان لەو ئۆپەراسیۆنەدا و وتی: «بە لابردنی ئەو، چالاکییە جیهانییەکانی داعش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە».

هەواڵی پەیوەندیدار

دەم پارتی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا دەکات.

سەڵاح

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و خوێندنی سوریا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و وەزيرى دەرەوەى فەرەنسا دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

یاسین