zagros news agency

ڕاوێژکاری زەیدی: وەزارەتی دارایی دەستی کردووە بە داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاشکرای کرد کە وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ کردووە. ئەمەش یەکەمین پڕۆژەیاسای نوێی بودجەیە کە عێراق دوای دوو ساڵ لە نەبوونی بودجە، دەست بە داڕشتنی دەکات.

مەزهەر ساڵح به شەفەق نیوزی راگەیاند: وەزارەتی دارایی لەم مانگەدا دەستی بە کارەکانی کردووە و بڕیارە تا مانگی ئەیلوولی داهاتوو کۆتایی بە داڕشتنی پڕۆژەیاساکە بهێنێت. دواتر ڕەشنووسەکە دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری و پاشان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی پەسەندکردن و ناردنی بۆ پەرلەمان.

مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا ناتوانرێت بڕی کۆی گشتیی دارایی بودجەی ٢٠٢٧ دیاری بکرێت، و ئەو ژمارەیە تەنیا دوای تەواوبوونی کارەکانی وەزارەتی دارایی ڕوون دەبێتەوە.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە عێراق بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٥ و ٢٠٢٦ یاسای بودجەی نەبوو؛ سەرڕای ئەوەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی یاسای بودجەی سێ ساڵەی (٢٠٢٣-٢٠٢٥)ی دەرکردبوو، بەڵام بەهۆی پەسەندنەکردنی خشتە هەموارکراوەکان لە ناو پەرلەمان و کۆتاییهاتنی ماوەی یاساکە، بودجەی ٢٠٢٥ جێبەجێ نەکرا.

بودجەی ساڵی ٢٠٢٦یش بەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، لێکەوتە ئابوورییەکانی شەڕی ناوچەیی و ناجێگیریی بازاڕەکانی وزەوە پەسەند نەکرا. لەم ماوەیەدا وەزارەتی دارایی بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییە بنەڕەتییەکان، پشتی بە سیستمی خەرجکردنی کاتیی مانگانە بە ڕێژەی 1/12 بەستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران: ڕێکاری پێویست ئەنجام بدەن بەرامبەر ئەوانەی ڕێگریی لە پرۆژەی هەژماری من دەکەن

یاسین

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی فارووق ڕەفیق

یاسین

کۆمپانیای TCL یەکەم فلیمی بە زیرەکی دەستکرد بەرهەم دەهێنێت

یاسین