ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر دابەزینى تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 85 دۆلار 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ 92 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 82 دۆلار 9  سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر 85 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق سەرقاڵی کڕینی سیستەمی دژە مووشەکیە

یاسین

دەروازەیەکی دیکەی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە

سەڵاح

سه‌رۆك بارزانی ده‌نگی دا

سەڵاح