zagros news agency

هەموو شتێک کۆتایی پێهاتووە جاک گریلیش لە مانچێستەر سیتی دەڕوات

ئەمڕۆ هەواڵەکانی بەریتانیا چاویان خستبووە سەر داهاتووی جاک گریلیش تەنانەت یانەی داهاتووشی ئاشکرا کراوە بەپێی زانیاریەکان یانەی داهاتووی ئەو ئەستێرە ئینگلیزیە ئێڤەرتۆنە و زۆربەی کارەکانی گواستنەوەی تەواو کراوە.

 

گریلیش دوای ئەوەی بە ئاشکرا لەلایەن پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتیە پێی گوترا بوو یانەیەکی تر بۆخۆی بدۆزێتەوە چونکە لە پلان و بەرنامەکانی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو دەریهێناوە،کە ئەمەش زیاتر وای لە گریلیش کرد ڕوو بکاتە ئێڤەرتۆن.

 

بەپێ زانیاریەکان گرێبەستەکەی گریلیش بۆ ماوەی وەرزێکە بەشێوەی خواستن و بژاردەی کڕینی هەمیشەیی لەگەڵ نییە لەگەڵ ئەوەشدا یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەیە بەشێکی مووچەی یاریزانەکە بدات
بە قسەی فابریزۆ ڕۆمانۆ بێت سبەی بۆندی گریلیش بە فەرمی ڕادەگەیەندرێت.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فراکسیۆنه کوردستانییەکان راگەیەندراوێکیان سەبارەت به بڕیاری وەزارەتی دارایی بڵاوکردەوه

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

لە هەولێر … دوازدەهەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەبەشداری پارێزگار و هەزاران ڕاكەری نێوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو

سەڵاح