ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دارایی ڕێنوێنیی ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لە پیشەوەران بڵاو دەكاتەوە

 

دوای فەرمانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لە پیشەوەران، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنوێنیی نوێی لەبارەی ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لە پیشەوەران بڵاو كردەوە.

دوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لە پیشەوەرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 7/8/2024، وەزارەتی دارایی ڕێنمایی دارایی ژمارە 3ی ساڵی 2024ی تایبەت لە ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لە پیشەوەران بڵاو كردەوە، كە لە خوارەوەدا خراوەتە ڕوو.

پێشتر لە ڕۆژی 23/7/2024، کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێكدا رایگەیاند: “بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە ڕاگرتنی وەرگرتنی %10ی باجی سەر چێشخانە و هۆتێلەکان و باجی سەر نانەواخانە و سەموونخانەکان.”

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، کە هەر بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، %5ی باجی سەر نەخۆشخانە ئەهلییەکان هەڵدەگیرێت و باجی سەر زەویی بەتاڵیش ڕاگیرا.

بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەت ڕوونیشی کردەوە، کە بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەت جووڵە دەخاتە بازاڕەوە و سەرجەم بڕیارەکانیش لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانن.

دەقی بڕیارەکان:

1- ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر چێشتخانە و هۆتێلەکان.

2- ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەکان.

3- ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر سەموونخانە و نانەواخانەکان.

4- ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی (ضریبە العرصات) واتا (باجی سەر زەویی بەتاڵ و زەویی بینا لەسەرنەكراو) کە لە یاسای (ضریبە العرصات) ژمارە 26ی ساڵی 1962 هەموارکراودا هاتووە، تاوەكوو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دامودەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

“ئیف‌بی‌‌ئای” لە داوایەکی ترەمپ سەبارەت بەدەست‌ تێوەردانی ئێران دەکۆڵێتەوە

یاسین

ئێران لە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ سووریا بەردەوامە

یاسین

وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری نویێ ئێران دیاریکرا

یاسین