ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیار لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دراوە.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری خەرجكردنی مووچە راگیراوەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی دەركراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە كۆبوونەوەكانی دوو رۆژی رابردووی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان بڕیاردرابوو بە ئاراستەكردنی راسپاردەیەك بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە مەبەستی خەرجكردنی مووچە راگیراوەكانی هەرێمی كوردستان ئەوانەی بە هۆی تەواونەکردنی بایۆمەترییەوە دوورخرابوونەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

ئاکرێ.. سبەی بە بەشداریی مەسروور بارزانی ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوە دەچێت

یاسین

نەخۆشخانەیەکی 50 قەرەوێڵەیی دروست دەکرێت

یاسین