ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی هەشت دەخرێتە روو

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، رێككەوتن لەگەڵ دارایی فیدراڵ كراوە، بۆ لیستی مووچەی مانگی هەشت داوا كراوە ناوی ئەو فەرمانبەرانە بە لیست ئامادە بكرێت، كە بابۆمەترییان نییە. دەشڵێت: “ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت و لیستی مووچەی مانگی نۆش لە قۆناغەكانی كۆتایی وردبینییە و هەفتەی داهاتوو رەوانە دەكرێت.”

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی بایۆمەترییان نییە، لە هەر وەزارەتێكن، دوێنێ داوامان بەپەلە لێ كردوون، بە لیست ناوەكان دیار بكرێن، كە بایۆمەترییان هەیە یاخود نییانە.”

بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی دەشڵێت: “لەگەڵ دارایی فیدراڵ رێككەوتووین، ئەو ناوانەی بایۆمەترییان هەیە كۆدی بایۆمەترییان دەنووسرێت، ئەوانەیشی بایۆمەترییان نییە، بە بەتاڵی جێدەهێڵدرێت و ئەوانەیشی لەدەرەوەی وڵاتن، ئەوانیش دەبێت ئاماژەیان پێ بدرێت، دواتر چارەسەر دەكرێت، ئەوە رێككەوتنی لەسەر كراوە.”

ئاشكراشی كرد: “لە هەر وەزارەتێك هەزار بۆ دوو هەزار ناو هەیە بابۆمەنرییان نییە، ئەوانە دەبێت بە لیست تاوەكوو ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی9ی 2024، بگاتەوە وەزارەتمان، چونكە لیستی مووچەی مانگی هەشت ئامادەیە و تەنیا ئەو بابەتە ماوە، بۆیە كارەكان بەپەلە دەكرێن، بۆ ئەوەی لیست بۆ ژمێركاریی فیدراڵی بنێرین”

روونیشی كردەوە، سەرەتا لیستی مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت، دواتر لیستی مانگی نۆ رەوانە دەكرێت، گوتیشی: “بڕیارە ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی هەشت بنێردرێت و لیستی مووچەی مانگی نۆش لە قۆناغەكانی كۆتایی وردبینییە و ئەویش كە تەواو كرا بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەنێردرێت، كە رەنگە بكەوێتە هەفتەی داهاتوو.”

شوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

یاسین

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت گەیشت

یاسین

یۆرۆلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین