zagros news agency

گومانلێکراوانی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران رەوانەی دادگا کران

ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاوی‌کردەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئەلیلوولی ٢٠٢٤، گومانلێکراوانی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران کە ژمارەیان 22 کەسە، دوای تەواوبوونی دۆسیەکانیان لە ئیدارەی جەندرمەوە، ڕەوانەی دادگای دیاربەکر کران.
رۆژی رابردووش دانپێدەری سەرەکی کە بە گواستنەوەی تەرمی نارین تۆمەتبارکرابوو، ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو.
هاوکات رۆژی ڕابردوو سەدا تۆغرول، پارێزەری مامی نارین کە بە تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی نارین ـی تەمەن هەشت ساڵ تۆمەتبار دەکرێت، لە دۆسیەکە کشابوویەوە.
تۆغرول ڕایگەیاندبوو، وەک دایکێک ناتوانێت لەو دۆسیەیەدا بەرگری لە کەسیک بکات کە بە کوشتنی کچیکی هەشت ساڵ تۆمەتبارە.
رۆژی 21ـی ئاب نارین لە ناوچەی رێزان ـی دیاربەکری باکووری کوردستان ونببوو، دوای 19 رۆژ لەناو چەمێکی نزیک گوندەکەی بە کوژراویی دۆزرابوویەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا نزیکەی 15 هێندە بودجەی سوپای وڵاتەکەی لە ئەورووپا کەم دەکاتەوە

سەڵاح

ئیسرائیل: قوبەی ئاسنینی ئیسرائیل بەرگرییەکی باشی کردووە

یاسین

لالیگا.. بەرشەلۆنە بە سەرکردایەتی لیڤاندۆڤسکی سەرکەوتنێکی تری بەدەستهێنا

یاسین