zagros news agency

نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی تۆمارکردوە

 

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی رابردو نزمبونەوەیەکی کەمى تۆمار کردوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (71) دۆلار و (94) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 24 سەنت دابەزیوە.

 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (14) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 17 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

ئەکسیۆس: تیمی ترەمپ پێی وایە ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن نەکرێت، جەنگ ڕوودەدات

سەڵاح

ئێران: هەناردەی گاز بۆ عێراق رانەگیراوه

یاسین