zagros news agency

دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت

دوای ئەوە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بڕیارە ڕۆژی سەرەتای هەفتەی داهاتوو هاوکارییەکە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4/11/2024، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە: “دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون.”

ئەوەش خراوەتە روو: “بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی یەکشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2024، هاوکاری مانگی 11ی2024 دابەش دەکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

دكتۆره‌ نه‌هله‌ : تا ھەمواری یاسای بوودجە ناردنی پارە بەردەوام دەبێت

یاسین

بەرشەلۆنە مامەڵەیەکی تایبەت لەگەڵ یامال و فاتی دەکات

یاسین

کۆمپانیای Meta سیستەمێکی نوێ بۆ ئەپەکانی زیاد دەکات

یاسین