zagros news agency

لیڤەرپوول ئۆفەرێک پێشکەشی ڤان دایک دەکات

 

یانەی لیڤەرپوول ئۆفەرێکی پێشکەش کرد بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤێرجیل ڤان دایکی هۆڵەندی کە کاپتنی تیپەکەیە لە ماوەی وەرزی ئێستادا.
ڤان دایک تا هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، بەمەش مافی ئەوەی پێدەدرێت لە مانگی یەکی داهاتووەوە بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک واژۆ بکات.
بەپێی ڕۆژنامەی “The Athletic”ی بەریتانی، لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤێرجیل ڤان دایک بۆ ساڵانی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی تیپی لیڤەرپوول لەژێر سەرکردایەتی یۆرگن کلۆپ دادەنرا و ئەمەش لە تیپە نوێیەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە ئارن سلۆتی هۆڵەندی سەرۆکایەتی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگرکەوتنەوە؛ دەیان هەزار کەس لە ناوچە گەشتیارییەکانی فەرەنسا و دەوروبەری مەدرید گواسترانەوە

سەڵاح

ڕیاڵ مەدرید لە بۆنەیەکی تایبەتدا کارێراسی یاریزانی نوێی یانەکەی ناساند

یاسین

دیندار زێباری له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوان ده‌كاته‌وه‌

یاسین