zagros news agency

کۆمپانیای OpenAI پەرەپێدانی بەهێزترین مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد رادەگرێت

 

لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لەبارەی توانای کۆمپانیاکان بۆ کۆنترۆڵکردنی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد روو لە زیادبوونە، کۆمپانیای OpenAI رایگەیاند، پڕۆسەی راهێنانی پێشکەوتووترین مۆدێلەکانی خۆی هەڵدەپەسێرێت.
ئەم کۆمپانیا ئەمریکییە راهێنانی کارامەترین مۆدێلەکانی ژیریی دەستکردی راگرت و جەختیکردەوە، تا دڵنیا نەبنەوە لەوەی رێوشوێنی ئەمنیی زیاتر دابین کراون، پەرەپێدان دەست پێ ناکەنەوە. نوێنەری کۆمپانیاکە ئەم هەڵوێستەی بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس پشتڕاست کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هەمان ماڵپەڕ، ئێستا شارەزایانی OpenAI و ئەنثرۆپیک لێکۆڵینەوە لە دەیان هەزار رووداو دەکەن، کە لە مانگەکانی رابردوودا لە کاتی تاقیکردنەوەکان و لە دۆخی راستەقینەدا روویانداوە.
ئەکسیۆس جەختیکردەوە، زانیاریی زۆربەی ئەو رووداوانە ئێستا بە ئاشکرا بڵاو ناکرێنەوە و رەنگە دۆخەکە لەوە ئاڵۆزتر بێت کە جەماوەر دەیزانێت.
بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی کارمەندانی هەردوو کۆمپانیاکە و ئەو شارەزایانەی بۆ توێژینەوەکە بانگهێشت کراون، توانای OpenAI و ئەنثرۆپیک بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی تەکنەلۆژیاکانیان رووبەڕووی گومان بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندی یانەی وەرزشی ” ئامەد سپۆر ” كرد

یاسین

مونا قەهوەچی: بەئامانج گرتنی کوردستان هەوڵێکی روونە بۆ لێدان لەقەوارەی کوردستان

یاسین

لیڤەرپوڵ بریاری خۆی سەبارەت بە ئارنی سڵۆت دا

یاسین