ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەهای تومەن لە دابەزینە

بەهای پارەی نیشتمانیی ئێران لە دابەزین بەردەوامە و ڕۆژی سێشەممە ١١ کانوونی یەکەم، نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئەم وڵاتەدا ٧٣ هەزار تمەنی تێپەڕاند و لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بە ٧٤ هەزار تمەن حەواڵە کراوە.
لە مانگی ئادارەوە بەهای پارەی نیشتمانیی ئێران لە ٦١ هەزار و ٨٠٠ تمەنەوە بە چەند قۆناغێک گەیشتە ئەم ئاستەی ئێستا.
ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا وەکوو هاوپەیمانی ستراتیژیکی ئێران کاریگەریی لەسەر دابەزینی بەهای پارەی نیشتمانیی ئێران بووە و ڕەوتی گرانبوونی دۆلار لەم وڵاتە دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا دەستی پێ کرد و هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر خاکی یەکتریش کاریگەریی لەسەر گرانبوونی دۆلار هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت دەکات

یاسین

پەیامی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین