ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دارایی عێراق بڕێك پاره‌ی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نارد

وەزیری دارایی عێراق فەرمانیکرد بە زیادکردنی 130 ملیار دینار “بە شێوەی قەرز” بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11-03-2024، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە دوو نووسراوی جیاوازدا کە بۆ یەکەی سیستەمی پارەدانی وەزارەتەکەی ناردووە، فەرمانیکردووە بە زیادکردنی زیاتر لە 130 ملیار دینار بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی خانەنشینان و ئەوانەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەیانگرێتەوە.

لە نووسراوی یەکەمدا، وەزیری دارایی عێراق داوای زیادکردنی 10 ملیار و 997 ملیۆن و 100 هەزار دیناری “بە شێوەی قەرز” بۆ سەر هەژماری بانکیی بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کردووە، بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە کوردستان.

لە نووسراوی دووەمیشیدا، وەزیری دارایی عێراق داوای زیادکردنی 119 ملیار و 139 ملیۆن و 195 هەزار و 614 دینار “بە شێوەی قەرز” بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کردووە، بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری دارایی عێراق لە هەردوو نووسراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، بۆ مووچەی مانگی ئادار، ئەگەر هەژماری بانکی بۆ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرێتەوە، هیچ بڕە پارەیەک ناخەنە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ده‌رماڵه‌یه‌ك بۆ ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: بۆ هێرش بۆ سەر ئیسرائیل چاوەڕانی فەرمانی ڕێبەرین

یاسین