zagros news agency

دارایی هەرێم : دارایی عێراق کەمتر لە نیوەی بەشە بودجەی ناردووە

وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها لە ( ٤٨ ٪ ) شایستەی لەبەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە ( ٥٢ )گوژمە ناردووە.

بەپێی کشف حسابی بانکیمان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەرێم / هەولێر، لە( ٢٠٢٤/١/١ تا ٢٠٢٤/١٢/٣١ ) وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەکۆی ( ٢٠،٩١٠،٤٦٣،٩٥٠،٠٠٠ ) تەنها ( ١٠،٠٢٦،٨٨٣،٥٤٤،٥٨٩ )دیناری ناردووە کە دەکاتە تەنها ( ٤٨ ٪ ) ی کۆی شایستەکانی هەرێم بە پێی یاسای بوودجەی گشتی عێراق. لەساڵی ( ٢٠٢٤ ) وەزارەتی دارایی فیدراڵ یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئەو تەمویلەشی بۆ مووچە ناردویەتی بەنزیکەیی دەکاتە مووچەی ( ١٠ ) مانگی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە تێکڕای ساڵەکە، وە ئەو پارەیەشی ناردویەتی بەپچڕ پچڕ و بە ( ٥٢ ) گوژمە گەیشتۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی. ٢٠٢٤/١/١٥

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا داوا دەکات هێرشکەرانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر سزا بدرێن

سەڵاح

لە کەرکووک دادگاییکردنی جووتیارێکی کورد بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

پەرلەمان داوا لە حکومەت دەکات کارکردن بە پێناسەی گومرگی بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ ڕابگرێت

یاسین