zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید پلانەکەی دەگۆڕێت

یانەی ڕیال مەدرید بۆ ماوەیەکی کاتی وازی لە گەڕان بەدوای ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵدا هێنا.
گرێبەستەکەی ئارنۆڵد لەگەڵ لیڤەرپوول هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، تا ئێستاش هەموو هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سوورەکان ڕەتکردووەتەوە.
بەپێی تۆڕی “ریلێڤۆ”ی ئیسپانی، نزیکەی هیچ چانسێک نییە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەکە لە زستانی ئێستای مێرکاتۆدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی تەمموزی داهاتوودا سەرکەوتوو بێت لە گواستنەوەی ئارنۆڵد، مەگەر هیچ گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو ڕووبدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کالیاری شکستی بە رۆما هێنا

یاسین

مپاپێ هاوکاری ریال مەدرید دەکات بۆ هێنانی بەرگریکارێک

یاسین

ریال مەدرید چاوی لە یاریزانێکی بەڕازیلییە

یاسین