جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەنگۆی ئەوەی رێوشوێنەکانی حکومەت هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینارن، هەڵەیه.
کۆچەر بە ئاژانسی شەفەقی راگەیاندە، هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەم دابەزینە، و دیارترین هۆکار وەستانی بازرگانی و دابەزینی خواست لەسەر دۆلارە لە بازاڕی هاوتەریبدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “وەستانی پڕۆژەکان و نەدانی پارەی بەڵێندەران لەلایەن حکوومەتەو، پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان رای گشتی عێراق، بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی خواست لەسەر دۆلار.

