جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی موچه‌ی هەردوو مانگی شەش و حەوت، به‌غداش له ڕاده‌ستكردنی نه‌وت ئاگادار كراوه‌ته‌وه.”
ئەمڕۆ شەممە 2/8/2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند: ” لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی وردبینیكردنی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان، ره‌نگه داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی نه‌مێنێته‌وه و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت، سه‌باره‌ت به نه‌وتیش، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به فه‌رمی به‌غدای ئاگادار كردووەته‌وه، ئاماده‌ین نه‌وت راده‌ست بكه‌ین.”
گوتیشی، “كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئه‌مریكا هه‌بوو، ئه‌وانیش پێیان وایه نابێت ئه‌م بابه‌ته حكوومه‌تی عێراق خاوە خاوی تێدا بكات و ده‌بێت په‌له بكرێت له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌دوو مانگی شەش و حەوت.”
سه‌باره‌ت به واده‌ی ناردنی مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گوتی “پێم وایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیچ بیانوویه‌ك نه‌بووه بۆئه‌وه‌ی مووچه ببڕدرێت و بگاته مانگی حه‌وت و نه‌درێت، ئه‌وه‌ی هه‌بووه سیاسییه و ئه‌وه‌ی ده‌شكرێت هه‌ر سیاسیه، پێشتر ده‌یانوت دادوه‌ره‌كان لێره نین و چاوه‌رێی دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌بێ دادگای فیدراڵییش مووچه‌ی مانگی پێنجیان ره‌وانه كرد”.
له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانیشەوە، شاخه‌وان عه‌بدوڵا گوتی: “بڕیار وایه له بودجه‌ی 2026 گۆڕانكاری لە كۆی پشكی هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت، مووچه‌ی مانگی شەش دە‌بێت خه‌رج بكرێت و لیژنه‌كانیش كاری خۆیان كردووه، حكوومه‌تی عێراقیش تێ گه‌یشتووه قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت چه‌نده، هه‌ر بیانوویه‌كی دیكه باس بكرێت سیاسییه، وه‌ك چۆن له‌رابردووشدا سیاسی بووه”.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

