zagros news agency

ماڵپەڕێکی عێراقی: گەنجینەی عێراق بەتاڵ بووە و ڕوو لە ئیفلاسبوونە

 

ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، گەنجینەی عێراق بەتاڵە و وڵاتەکە لەناو دۆخی ئیفلاسبووندا درێژە بەبوونی خۆی دەدات.

ئەو ماڵپەڕە عێراقییە، دوێنێ سێشەممە 9ی ئەیلوولی 2025 لەو راپۆرتەدا هەروەها نووسیویەتی: “قسەکردن سەبارەت بە قەیرانی دارایی عێراق تەنیا پێشبینی یان هۆشداریی تیۆری نییە، بەڵکوو بووەتە (واقیع/ ڕاستی) بە هەموو وردەکارییەکانی رۆژانەی.”

هەروەها نووسیویەتی: “عێراق ئەو وڵاتەی لە ڕابردوودا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی پشتی بە داهاتی نەوت دەبەست، ئێستا لەبەردەم گەلەکەیدا خۆی بە ئیفلاسی دەبینێتەوە.”

لەو ڕاپۆرتەدا ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم) وردەکاریی زیاتر دەخاتە ڕوو و زەنگی ئیفلاسبوونی عێراق لێی دەدات و دەڵێت: “عێراق بە خەزێنەیەکی نزیکەی بەتاڵەوە، داهاتەکانی کەس نازانێت چییان لێ دێت. لە بڕگەی مووچەدا، دامەزراوە حکوومییەکانی ناتوانن لە کاتی خۆیاندا مووچە بدەن. ئەم بارودۆخە ئەوە دەگەیەنێت کە عێراق نەک تەنیا لەسەر لێواری ئێفلاسدا ڕاوەستاوە، بەڵکوو ڕاستەوخۆ لەناو ئێفلاسبووندا درێژە بە بوونی خۆی دەدات. هەر لە ڕیزی دووودرێژی خانەنشینەکانەوە کە چەندان کاتژمێر چاوەڕێ دەکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، تا دروستبوونی هەستی گشتی بە نیگەرانی و بێهیوایی، دوای ئەوەی ئەو داهاتە زەبەلاحەی نەوت تەنیا بووە بە ئامرازێک بۆ خەرجکردن لە جێگای ئەوەی ببێتە پاڵپشتیی پەرەپێدان، یان جێگیریی دارایی.”

ماڵپەڕە عێراقییەکە هەروەها نووسیویەتی: “لە کاتێکدا عێراقییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا دیمەنی دواکەوتنی مووچەیان بەخۆوە بینیوە، وەک قەیرانی ساڵی 2020 کە نرخی نەوت داڕما، دووبارەبوونەوەی ئەم سیناریۆیە ئەمڕۆ ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کێشەکە لە بنەڕەتدا چارەسەر نەکراوە. لەنێوان بودجەی سێ ساڵەکە بەهۆی زیادەڕۆیی لە خەرجییەکانەوە، بارگرانییان لەسەرە و سیاسەتەکانی دامەزراندنی بەکۆمەڵ کە زیاتر لە نیوەی هێزی کاریان وابەستە کردووە بە دەوڵەتەوە، کورتهێنان دەرەنجامێکی حەتمییە لە هەر جۆرە كەمبوون و پەککەوتنێک لە داهاتدا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەلی دامەزراندن رادەگەیندرێت

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: پوتن بە ئێرانی گوتووە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتە سفر

سەڵاح