zagros news agency

سۆمۆ: بەمزووانه رۆژانه 200 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەین

 

بەڕێوەبەری سۆمۆ، عەلی نزار ئەلشەتری رایگەیاند: دوای کۆتاییهاتنی کەمکردنەوەی خۆبەخشانە لەلایەن وڵاتانی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێک، عێراق بەرزبوونەوەی هەناردەکردنی نەوتی بەدەستهێنا.

روونیشیکردەوە، “عێراق توانی بەرهەمی نەوتی خۆی زیاد بکات، ئەمەش وایکرد قەبارەی هەناردەکردنی بەرزبکاتەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەیەک لە هاوسەنگی بازاڕی نەوت لەلایەن پسپۆڕانی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەناردەکردنی نەوت سەرچاوەی سەرەکیی بودجەی گشتییە، نرخی ئێستای بەرمیلێک نەوت لە نێوان ٦٥ بۆ ٦٨ دۆلار دایە، بە تێکڕای ساڵانە نزیکەی ٧٠ دۆلارە”. ئاماژەی بەوەشکرد، “بە زیادبوونی مەزەندەکراوی بەرهەمهێنان بە نزیکەی ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا- کە دەکاته نزیکەی شەش ملیۆن بەرمیل لە مانگێکدا- ئەمە بەشداری دەکات لە سەدان ملیۆن دۆلار لە داهاتی زیادەی ساڵانە، کە دەتوانرێت وەبەرهێنان بکرێت بۆ پشتگیریکردنی پێداویستییەکانی بودجە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “سۆمۆ لەڕێگەی رێکەوتنی بازرگانی و پڕۆژەی دابەشکردنی قازانج لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر لە فرۆشتنی نەوت.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆمپانیاکە کاری بۆ میکانیزمێکیش بۆ فرۆشتنی خێرا کردووە، ئەمەش وایکردووە هەندێک نەوت بە نرخی هاوتا لەگەڵ قەبارەی خواست و دەرفەتەکانی بەردەست لە بازاڕی جیهانی نەوتدا بفرۆشرێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

هێزەکانی ئاسایشی سووریا قەدەغەی هاتووچۆیان لە حومس درێژ کردەوە

سەڵاح

کۆریای باكوور پاشماوەی ئاژەڵ فڕێ ‌داتە خاکی دراوسێکەی

سەڵاح