zagros news agency

هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوه

 

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لەڕێگەی بۆڕیی عێراق-تورکیا دەستیپێکرد.

وەزارەتی نەوتی عێراق له راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی و بە هاوکارییەکی نزیک لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمەوە لەڕێگەی بۆڕیی عێراق- تورکیاوە دەستیپێکردەوە.

وەزارەتی نەوت راشیگەیاند: “پڕۆسەکه لە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی بەخێرایی و نەرمییەکی تەواو دەستی پێکرد، بەبێ هیچ کێشەیەکی تەکنیکی بەرچاو. ئەمەش رەنگدانەوەی سەرکەوتنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمە لە گەیشتن بەو بڕگە گرنگە.”

وەزارەتی نەوت روونی کردەوه: “ئەم پێشهاتە رەنگدانەوەی هەنگاوێکی بەرچاوه بەرەو بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی سامانە نیشتمانییەکان بە گیانی هاوبەشی و هەماهەنگی بەرز، بەشداریکردن لە دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوت و پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

دڵشاد

پشووی فه‌رمانبه‌ران گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە نزمبوونەوە بەردەوامە

گوران