zagros news agency

وەزارەتی نەوتی عێراق دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند

 

وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەنەدراوێکدا ئاشکرای کرد، بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی و بە هاوکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە دەستیپێکردەوە.

وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەکە لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانی بەبێ بوونی هیچ کێشەیەکی تەکنیکی دەستی پێکرد، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمە لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتە گرنگەدا.

ڕاشیگەیاند، ئەم پێشهاتە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ بەڕێوەبردنی سامانە نیشتمانییەکان بە گیانی هاوبەشی و هەماهەنگی، هەروەها بەشداریکردن لە دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوت و پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. ئەرجەنتین تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو هات

یاسین

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە برۆکسل چەند کەسێک گیانیان لەدەست دا

یاسین