zagros news agency

بەغدا مووچەی مانگی دووی هێزەكانی پێشمەرگە دەنێرێت

 

بەغدا، بڕی 352 ملیار و 700 ملیۆن دیناری بۆ مانگی دووی هێزی پێشمەرگە دەنێرێت، هاوكات شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/4/2024، سەرچاوەیەك لە بەغدا بە كوردستان 24ی راگەیاندووە، بڕی 352 ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی دوو بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی دیكە دەنێرێت.

وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق لە مانگی رابردوو، 608 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەر هەرێمی كوردستان جگ لە هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی دیكەی نەنارد، لەكاتێكدا وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان هەموو مەرج و داواكارییەكانی بەغدای جێبەجێ كرد.

هاوكات ئەمڕۆ شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی ئاواتی شێخ نەجاب وەزیری دارایی، بەمەستی چارەسەر كردنی مووچەی مانگی سێ و بابەتی (هەژماری من) لە بەغدا و یەكەم كۆبوونەوەی شاندەكە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شایسته‌ی مووچه‌ی مانگی چوار خرایه‌ سه‌ر بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

دڵشاد

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح