zagros news agency

بەهۆی گەمارۆکان عێراق رێگە لە سێ باره نەوت بۆ کۆمپانیایەکی رووسی دەگرێت

 

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند کە عێراق لە سەرەتای ئەم مانگە سێ باره نەوتی خاوی بۆ کۆمپانیای “لوک ئۆیل”ـی رووسی هەڵوەشاندووەتەوە.

رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەوە گواستیەوە کە ئاماژەیان بە نیگەرانییەکان سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا و بەریتانیای سەپێنراو بەسەر کۆمپانیا رووسییەکەدا کردووە.

هەروەها دەڵێت کە کۆمپانیای “سۆمۆ” بارەکانی بەرهەمهێنانی “لوک ئۆیل”ـی لە پشکی خۆی لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە هەڵوەشاندووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە بارەکان بڕیار بوو لە رۆژانی ١١، ١٨، و ٢٦ی تشرینی دووەم باربکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆژێ ئەکوالاند یێ گەشتیاڕی یێ کەرتێ تایبەت ل دەڤەرداریا سێمێلێ ب کوژمێ 12ملیون دولارا هاتە ڤەکرن

سەڵاح

بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى ئامارى پارێزگاى هەولێر بەڕێوەچوو

یاسین

دوای سزادانی مەسعود میراڵ بانگهێشتی بەغدا دەکرێت

یاسین