ڕوانگەی (ئیکۆ-عێراق) ئاشکرای کرد، تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق گەیشتووەتە نزیكەی شەش ترلیۆن دینار و كورتهێنانی بەرهەمی كارەباش سەرووی 22 هەزار مێگاواتە.
لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوانگەی (ئیکۆ-عێراق) ڕایگەیاندووە: ” تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا تاوەكوو مانگی ئەیلولی،2025 ، پێنج تریلیۆن و شەش ملیار دینارە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە” “لوتکەی بەرهەمهێنانی ئێستای كارەبا گەیشتووەتە 28 هەزار مێگاوات، لەکاتێکدا دابینکردنی خواست بە تەواوی پێویستی بە نزیکەی 50 هەزار مێگاوات هەیە.”
بەپێی راپۆرتەكە كورتهێنانی بەرهەمی كارەبا 22 هەزار مێگاواتە.
ڕوانگەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر بنەمای سووتەمەنی 98%ی کۆی بەرهەمهێنان پێکدەهێنن، کە بەم شێوەیە دابەشکراون:
36% وێستگەی کارەبای وەبەرهێنان
35% وێستگەکانی کارەبا بە غاز کاردەکەن
19% وێستگەی کارەبای هەڵم
6% کارەبا لە هەرێمی کوردستان، ئێران، ئوردن، و تورکیا هاوردە دەکرێت
2% وێستگەی کارەبای گازۆیل.
ئاشكراشی كردووە بەشداری وزەی نوێبووەوە، لەنێویاندا کارەبای ئاوی و وزەی خۆر، لە 2%ی کۆی بەرهەمهێنان تێناپەڕێت.
جەختی کردووەتەوە، لەسەر ئەوەی کە “بەدەستهێنانی خۆبژێوی تەواو لە کارەبادا پێویستی بە پاکێجێکی گشتگیر هەیە لە ڕێوشوێن و بڕیارەکان، لەوانە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەفیڕۆدەر، چارەسەرکردنی پەیوەندییە نایاساییەکان بە تۆڕەکە، و مۆدێرنکردن ئامێری گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا بۆ بەکاربەران،لاوازی و کەمتەرخەمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەرپرسیار لە کەرتی کارەبا هۆی بەردەوامبوونی پچڕانی کارەبایە لە عێراقدا.”

