zagros news agency

سوپای پاسداران: وڵامی زۆر سەخت و پڕئازارمان بۆ ئیسرائیل دەبێت

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرەی موقاوەمە، وڵامێکی زۆر سەخت و پڕ ئازاریان بۆ ئیسرائیل دەبێت.
سوپای پاسداران لە راگەیاندراوی ژمارە 2ی خۆیدا بە بۆنەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، ڕایگەیاندووە ئەم تاوانە دەیسەلمێنێت تاقمی تیرۆریستی زایۆنیست بۆ پەردەپۆش کردنی شکستەکانی 9 مانگی ڕابردوویان لە غەززە، یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانیان پێشێل کردووە و لە هیچ تاوانێکی دیکەش خۆ نابوێرن.
سوپای پاسداران جەختیشی کردووەتەوە کۆماری ئیسلامیی ئیران و بەرەی موقاوەمە، وڵامێکی زۆر سەخت و پڕ ئازاریان بۆ ئیسرائیل دەبێت و لەسەر بەرگریکردن لە ئامانجەکانی فەلەستین بەردەوام دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران : هیچ کەشتیەک ناتوانێت بە گەرووی هورمزدا تێپەرێت

گوران

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٥ی ساڵی ٢٠٢٦ دابەش دەکرێت

سەڵاح

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

سەڵاح