zagros news agency

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق: کەمکردنەوەی مووچە، كاردانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ێته‌وه‌

 

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئابووریی عێراق ڕووبەڕووی فشاری جۆراوجۆر بووەتەوە و مووچە و یارمەتییەکان فشارێکی زۆریان دروست کردووە. دەشڵێت: “گوشارەکانی خەرجییە گشتیەکان، بەتایبەتی لەسەر مووچە، یارمەتییەکان و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ئاڵنگارییەکی زیاتر دروست دەکەن و کەمکردنەوەی ئەو خەرجیانەش بەهۆی کاردانەوەی کۆمەڵایەتیی سەختیەکی زۆر دروست دەکات.”

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە  کۆنفرانسی هەرێمیی کۆڕبەندی ئابووری ئیسلامی لە قاهیرە، ڕایگەیاند: “عێراق ڕووبەڕووی فشاری جۆراوجۆر دەبێتەوە، لەوانە ئاستەنگەکانی گەشەپێدان، کە پێویستی بە هەمەچەشنکردنی ئابووری و زۆرترین داهاتی گشتی هەیە.”

ئەوەشی خستە ڕوو: “زیاتر لە 90%ی داهاتی گشتیی عێراق پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت، ئەوەش دەبێتە هۆی ناجێگیری داهات و لاوازی سەقامگیری دارایی، دۆخەکە پێویستی بە دۆزینەوەی چارەسەری پێکهاتەیی هەیە”.

عەلی عەلاق، ئاماژەی بەوەدا: “هەمەچەشنکردنی سنورداربوونی ئابووری و لاوازی کەرتەکانی بەرهەمهێنان وایکردوە عێراق ببێتە وڵاتێکی زۆرینەی هاوردەکار، ئەوەش فشارێکی بەردەوام دەخاتە سەر دۆلار و نرخی ئاڵوگۆڕ، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی توانای کڕین و زیادبونی خواستی ڕۆژانەی لەسەر دراوی بیانی، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر سیاسەتی دراو هەیە، کە سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە هاوسەنگکردنی سەقامگیری نرخ و بەڕێوەبردنی نەختینەیی و هاندانی ئابووری.”

جەختی کردەوە: “گوشارەکانی خەرجییە گشتیەکان، بەتایبەتی لەسەر مووچە، یارمەتییەکان و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ئاڵنگارییەکی زیاتر دروست دەکەن و کەمکردنەوەی ئەو خەرجیانەش بەهۆی کاردانەوەی کۆمەڵایەتی سەختیەکی زۆر دروست دەکات.”

ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق، چوار ملیۆن و 550 هەزارە و ژمارەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازییش دوو ملیۆن و 960 هەزارە.

دوێنێ، محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، وه‌زیری پێشووتری مافی مرۆڤی عێراق، له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: “له‌ عێراق كێشه‌ی دارییمان هه‌یه‌، هه‌موو كه‌سێك ناتوانێ ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكات و پێویسته‌ عێراق له‌و دۆخه‌ ده‌ر بكرێت.”

ڕاشیگه‌یاند: “ئێستا هیچ شتێك له‌ پێش عێراق نه‌ماوه‌، جگه‌ له‌ لێبڕینی به‌شێك له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، له‌وه‌ زیاتر چاره‌سه‌ری دووه‌م نیه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌یرانه‌ ده‌ربازی بێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێباز حەملان، پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە بە سوودانی گه‌یاند

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێلگەی کۆرمۆڕ

یاسین

پاکستان هەواڵی کوژرانی سەدان چەکداری تاڵیبانی ئەفغانستانی ڕاگەیاند

یاسین