zagros news agency

لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئامادە کراوە و هەر لەم هەفتەیەدا لیستەكە دەنێرێتە بەغدا. دەشڵێت: “بڕیار وایە وەزارەتی دارایی عێراق تا 22ـی نیسان، مووچەی مانگی چواری سەرجەم مووچەخۆرانی كوردستان بنێرێت.”

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند: “لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان، دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان کراوە و هەر لەم هەفتەیەدا لیستەكە دەنێرێتە بەغدا.”

سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، گوتی: “لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تەواوی وەزارەتەکان تەواو نەکراوە تاکوو بنێردێتە بەغدا.”

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی گوتیشی: “بڕیار وایە وەزارەتی دارایی عێراق تا 22ـی نیسان، مووچەی مانگی چواری سەرجەم مووچەخۆرانی كوردستان بنێرێت، ئەمەش دوای ئەو ڕێككەوتنەی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان كردی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئیسرائیل: هێرشمان كردە سەر كۆمەڵگەی سەركردایەتیی ئێران كە گرنگترین بارەگای ئێرانە

یاسین

‎دۆناڵد ترەمپ پلانی سەپاندنی باج بەسەر گەرووی هورمزدا ئاشکرا دەکات

گوران

کۆمپانیای Apple تایبەتمەندی Intelligence بەردەست دەکات

یاسین