zagros news agency

پەیامی پارێزگاری هەولێر، لە ساڵیادی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە سی و شەشەمین ساڵیادی شاڵاوی ئەنفال و جینۆسایدکردنی گەلەكەمان کە ئامانج لێی قەڵاچۆکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کورد و گەلی کوردستان بوو، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە بارزان، گەرمیان، هەڵەبجە و شوێنەكانی تر دەنێرین و سەری ڕێزو نەوازش بۆ هەموو شەهیدانی كوردستان دادەنوێنین.

یادکردنەوەی ئەو تاوانە پڕ ئازارە، کە دەرهەق بە خەڵکی کوردستان ئەنجامدرا و تێیدا هەزاران کەسی بێتاوان بێ جیاوازی لە نێوان گەنج و پیر ڕاپێچی بیابانەکانی باشووری عێراق کران و لە پرۆسەیەکی بێڕەحمانەدا کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵ کران، زامێکی قووڵە لە یادەوەری گەلی کوردستان.

لەم یادەدا جارێکى تر جەخت لەوە دەكەینەوە پێویستە دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارێتی دەستووری و ئاکاریى خۆی لە قەرەبووکردنەوەی ئەو تاوانە مەزنە لە ئەستۆ بگرێت و دڵنیایی دووبارە نەبوونەوەشیان لە داھاتوودا بدات.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.4.14

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە

سەڵاح

سەگڤان سندی: حکومەتی فیدراڵ هیچ بەدواداچوونێک ناکات لەسەر هێرشە درۆنیەکانی کێلگە نەوتیەکانی کوردستان

دڵشاد

هه‌ولێر.. به‌گوژمه‌ی 352 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌ قه‌ره‌بووی تۆبزاوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت

دڵشاد