دوای دروستبوونی گرفتی کەمیی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم لە قەزا و ناحیەکان، سەرچاوەیەک لە “هەژماری من” ڕایگەیاند؛ لە ئەمڕۆوە دەست دەکرێت بە دانانی ژمارەیەکی زیاتری ئامێری ئەی تی ئێم، ئەمەش بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ فەرمانبەران تاوەکو لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیاندا تووشی نۆرەگرتنی زۆر و قەرەباڵغی نەبن.
بەپێی زانیارییەکان، لە چەند بانکێک کێشەی کەمیی ئامێری ئەی تی ئێم هەبووە، بۆیە بڕیار دراوە لە ئەمڕۆوە کار لەسەر زیادکردنی ئامێرەکان بکرێت و لەو شوێنانەی بۆیان دەستنیشان کراوە، ئامێری نوێ دابنرێت.

