کۆمپانیای سۆمۆ ئاماری فەرمیی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2025 بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە کۆی هەناردەی نەوت لەو مانگەدا زیاتر لە 107 ملیۆن بەرمیل بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25-1-2026، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە، لە مانگی کانوونی یەکەمی 2025دا، کۆی گشتی نەوتی خاوی هەناردەکراو (بەشێوەی بەرمیل) گەیشتووەتە 107,651,061 بەرمیل، کە ئەمەش داهاتەکەی 6 ملیار و 388 ملیۆن و 429 هەزار و 610 دۆلار بووە.
لە ئامارەکەدا پشکی شێر بەر نەوتی بەسرە کەوتووە، کە بڕەکەی 100,420,048 بەرمیل بووە. هاوکات بڕی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان کە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە کراوە، 5,997,527 بەرمیل بووە.
سەبارەت بە نەوتی باکوور و هەناردەی دەرەکی، سۆمۆ ڕوونی کردووەتەوە کە لە کێڵگەی گەیارەوە 923,774 بەرمیل هەناردە کراوە، هەروەها بڕی 309,712 بەرمیل نەوت لە کۆگای کەرکووکی نوێوە بۆ وڵاتی ئوردن هەناردە کراوە.
هەواڵی داهاتوو

