zagros news agency

وەزارەتی نەوتی عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دادەڕێژێت

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ داڕشتنی پلانی جێگرەوەی بۆ دەستەبەرکردنی هەناردەی نەوت ڕاگەیاند؛ هاوکات جەختی کردەوە کە لێکتێگەیشتنی بەردەوام هەیە بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە شوێنەوارەکانی گەمارۆدانی گەرووی هورمز.
سائیب بەزوون، وتەبێژی وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند: “سیاسەتی وەزارەت بریتییە لە لەدەستنەدانی هیچ دەرفەتێک بۆ هەناردەکردنی نەوت،” ئاماژەی بەوەش کرد کە “وەزارەت لە لێکتێگەیشتندایە بۆ کردنەوە و چالاککردنی ئەو دەروازە و ڕێڕەوانەی لەبەردەستدان.”
ئەوەشی خستە ڕوو کە “وەزارەت بەردەوامە لە چالاککردنی دەروازە لاوەکییەکان، لەوانە هێڵی جیهان و هێڵی نیشتمانی کە توانای گواستنەوەی ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیلی هەیە،” ڕوونیشیکردەوە کە “لە ئێستادا نەوتی ڕەش لە ڕێگەی (بانیاس)ی سووریاوە هەناردە دەکرێت، جگە لە هەبوونی لێکتێگەیشتن بۆ گەڕانەوەی هێڵی سعوودیە کە لە ساڵی 1991ـەوە وازی لێ هێنراوە.”
بەزوون جەختی کردەوە لەسەر “بوونی لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێرانی بۆ خۆلادان لەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر گەرووی هورمز، هەروەها لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بۆ گەرەنتییکردنی هەناردەکردن،” ئاماژەی بەوەش کرد کە “وەزارەت دەستبەرداری هیچ هەوڵێک نابێت چونکە ئەمە پەیوەندی بە ئابووریی نیشتمانییەوە هەیە، بەوپێیەی دەوڵەتی عێراق لە ئابوورییەکەیدا بە ڕێژەی زیاتر لە 90% پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەردانی هاوکاتی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودیە بۆ تاران

یاسین

نرخی نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەتەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح