zagros news agency

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند ، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ڕۆژی پێنج شەممە ( ١٦ ی نیسانی ٢٠٢٦) مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

هاوکات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٤ ی نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

چەند گەنجێکی کورد سزادران

یاسین

دەرچووانی زانکۆ دەتوانن فۆرمی بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی سەرژمێری پڕبکەنەوە

سەڵاح