zagros news agency

‎پاشەکشەی نرخی زیو وەستا و نرخەکان ڕوویان لە هەڵکشان کردەوە

نرخی زیو لە بازاڕە جیهانییەکاندا دوای شەپۆلێکی دابەزین، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا جۆرێک لە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخەکان ڕوویان لە هەڵکشان کردەوە.

​ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک کیلۆگرام زیو گەیشتە 2,437.35 دۆلار، کە بەراورد بە نرخەکەی دوێنێ کە 2,432.65 دۆلار بوو، بە بڕی 4 دۆلار و 70 سەنت بەرزبووەتەوە. ئەم گۆڕانکارییە نیشانەی وەستانی ئەو پاشەکشە بەردەوامەیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بازاڕەکەی گرتبووەوە.

​هاوکات نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو لە 75.66 دۆلارەوە بۆ 75.81 دۆلار بەرزبووەوە، هەروەها نرخی یەک گرام زیویش لە 2.43 دۆلارەوە گەیشتە 2.44 دۆلار. ئەم جووڵە نوێیەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە وەبەرهێنەران بە وردی چاودێری گۆڕانکارییە ئابوورییەکان و بەهای دۆلار دەکەن لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا.

​شارەزایان پێیان وایە کە بەهێزیی بەهای دۆلار و کاریگەرییەکانی گەمارۆی دەریایی لە ناوچەکە، لەگەڵ توندبوونەوەی گرژییەکانی گەرووی هورمز، هێشتا فشار لەسەر کانزا گرانبەهاکان دروست دەکەن. هەرچەندە ئەمڕۆ نرخەکان کەمێک بەرزبوونەتەوە، بەڵام بازاڕ هێشتا لەژێر کاریگەری ئاڵۆزییە سیاسییەکان و جووڵەی بازاڕی وزەدایە و چاوەڕێی ئاراستەیەکی ڕوونتر دەکات بۆ ڕۆژانی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌وه‌كا به‌رفره‌هـ یا پاقژكرنا ژینگه‌هێ ده‌ستپێكر

ahamd.zebari

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

یاسین

ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژانە دابەش دەکرێت

یاسین