zagros news agency

‎بەردەوامی ئاڵۆزییەکان نرخەکانی نەوتی گەیاندە ئاستێکی نوێ

بەهۆی بەردەوامی گرژییەکانی گەرووی هورمز و گەمارۆی دەریاییەکان، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جارێکی تر ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

​ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 107.04 دۆلار، کە بەراورد بە نرخەکەی دوێنێ کە 105.03 دۆلار بوو، بە بڕی 2 دۆلار و یەک سەنت بەرزبووەتەوە و ئاستێکی نوێی تۆمار کردووە.

​هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش بە هەمان شێوە گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی گەیشتە 96.10 دۆلار. ئەم نرخە بەراورد بە دوێنێ کە 94.40 دۆلار بوو، بە بڕی یەک دۆلار و 70 سەنت زیادی کردووە، ئەمەش نیشانەی کۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلە دابەزینەیە کە دوێنێ لە بازاڕەکاندا هەستی پێدەکرا.

​سەبارەت بە کاریگەرییە سیاسی و ئابوورییەکان، بەردەوامی داخرانی تەنگەی هورمز وەک کارتێکی گوشار لە نێوان ئەمریکا و ئێران هێشتا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخەکان هەیە.

پەککەوتنی گواستنەوەی ئەو 20 ملیۆن بەرمیلەی کە پێشتر ڕۆژانە بەو گەرووەدا تێدەپەڕین، وایکردووە نرخەکان لە ئاستێکی بەرزدا بمێننەوە، لەکاتێکدا جیهان چاوەڕێی ڕێککەوتنێکی نوێ دەکات بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. حەسەن مەحموود، بەربژێری ژمارە ۱٤ی لیستی ۲۷٥ی پارتی لە سلێمانی له‌رێگای زاگرۆرسه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

سەڵاح

فلیک چەکە کوشندەکەی لەدەستداوە

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات

یاسین