zagros news agency

‎نرخی نەوت لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

ئەمڕۆ دووشەممە، دوای پشووی کۆتایی هەفتە، مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزە دەستیان پێکردەوە و نرخی نەوت بەراورد بە نرخی داخستنی ڕۆژی هەینی، گۆڕانکاری بەسەردا هات و ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

​لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی وزەدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 108 دۆلار و 9 سەنت، هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش بووەتە 102 دۆلار و 7 سەنت.

​ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە بازاڕەکان هێشتا کاریگەریی هەواڵە سیاسییەکان و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی هەفتەی ڕابردوویان لەسەرە. چاوەڕوانیش دەکرێت لەگەڵ درێژەدان بە مامەڵەکان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، دۆخی جیۆپۆلیتیکی ناوچەکە بەردەوام بێت لە کاریگەری دروستکردن لەسەر ئاراستەی نرخەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک‌کۆماری تورکیا بەشداری لە لووتکەی ناتۆ دەکات

یاسین

وەزارەتی نەوتی عێراق: هیچ ڕێگرییەک لەبەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمدا نییە

یاسین

كه‌ریم كاوه‌: فشار ده‌كه‌ین تا ئەو کاتەی لەمادە 132ـی دەستووری عێراقی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو دەکرێته‌وه‌

یاسین