zagros news agency

ئەو هاووڵاتییانەی بەشەخۆراكی مانگانەیان بڕدراوە ئاگادار دەكرێنەوە

بەڕێوبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەكاتەوە كە بەشەخۆراكیان بڕدراوە سەرانی فەرمانگەكانیان بكەن.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: “ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کە پێشووتر خۆراک و فۆرمی خۆراکیان هەبووە بەڵام خۆیان لە ڕێگای سیستەمی ئەلکترۆنیەوە تۆمار نەکردووە بەو هۆکارە خۆراکیان بڕاوە، لە سبەنێوە دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان و بنکەکانی خۆراک بکەن لە قەزاکانی دەربەندیخان و کفری بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت.”

ئاماژە بەوەش دراوە، بۆ راییکردنی مامەڵەکانیش دەبێت ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:

*کۆپی فۆرمی خۆراک

* کۆپی کارتی نیشتیمانی سەرۆک خێزان و سەرجەم ئەندامانی خێزان کە پێشووتر ناویان لە فۆرمی خۆراکدا تۆماربووە.

جەخت كراوەتەوە كە ئەم پڕۆسەیە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە هاوسەرگیری نوێیان کردووە.

بەهۆی ئەوەی لە ئەپلیكەیشنی پسوولەی خۆراك خۆیان تۆمار نەكردووە، یان كێشەیان هەبووە، لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە ملیۆنان و سەدان هەزار هاووڵاتی بەشەخۆراكی مانگانەیان راگیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بە ناجێگیری دەمینێتەوە

یاسین

به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری شه‌هیدان، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی دەچێتە بەغدا

سەڵاح

جامی کاراباو.. مانچستەر سیتی بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین