ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/4، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی زنجیرە دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ بعەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراقی فیدراڵى کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی وێڕای دووپاتکردنەوەی پیرۆزبایی بۆ ڕاسپاردنی بە ئەرکی سەرۆکایەتیی حکوومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ ئهلزهيدى خواست. هەروەها ئامادەیی و پشتگیریی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و سەرکەوتنی حکوومەتەکەی دەربڕی.
لای خۆیەوە، ئهلزەیدی سوپاس و پێزانینی بۆ هەڵوێستی ئەرێنی و پشتگیرییەکانی نێچیرڤان بارزانی نیشان دا، ههروهها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی خێراکردن لە پێکهێنانی حکوومەتێکی نیشتمانیی کارامە کردەوە کە ببێتە چەتری کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان و وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارييهكان و ویست و داواکارییەکانی هاووڵاتییان بێت.
ههر لهمبارهيهوه داكۆكييان لە کارکردنی هاوبەش کردەوە بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەکانی عێراق بهگشتى و هەولێر و بەغدا بهتايبهتى، بە شێوەیەک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەموو لایەک پارێزراو بن.
لە کۆتاییدا، هەردوولا هاوڕا بوون کە قۆناغەکە پێویستی بە هەماهەنگیی ئاستبەرز و کاری پێکەوەییی نێوان تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکان هەیە، بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ تهواوى وڵات

