zagros news agency

‎نرخی زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین

لەگەڵ کردنەوەی مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نرخی کانزا گرانبەهاکان و بە تایبەت زیو گۆڕانکاری بەسەردا هات و دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی.

ئەمڕۆ سێشەممە، ​بەپێی دواین داتاکانی بازاڕ، نرخی هەر کیلۆگرامێک زیو گەیشتووەتە 2,343.89 دۆلار، هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەکیش دابەزیوە بۆ 72.9 دۆلار و نرخی یەک گرام زیویش بۆ 2.34 دۆلار کەمبووەتەوە.

​ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە بەراورد بە نرخی ڕۆژی ڕابردوو، نرخی زیو دابەزینی زیاتری تۆمارکردووە، بە جۆرێک نرخی کیلۆگرامێک زیو بە بڕی 57.13 دۆلار، نرخی ئۆنسەیەکیش بە بڕی 1.78 دۆلار و نرخی گرامێک زیویش 0.06 دۆلار دابەزیوە.

​شارەزایانی ئابووری پێیان وایە ئەم دابەزینە کاردانەوەی راستەوخۆی سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکایە سەبارەت بە ڕێژەی سوود، هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییە سیاسییەکان ، کە وایکردووە وەبەرهێنەران بە وریاییەکی زۆرەوە بڕیار لەسەر کڕین و فرۆشتنی کانزا گرانبەهاکان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاردانەوەی ئێران بە لێداونەکانی ئەم دواییەی ترەمپ

یاسین

وەزیری دارایی سووریا زیانی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی بە نزیکەی ٣٠٠ ملیار خەمڵاند

سەڵاح

زیانلێكەوتووەكانی لافاوی دهۆك قەرەبوو دەكرێنەوە

گوران