جێگری سهرۆكی پارتی چاكسازی توركمان باس له سهركهوتنهكانی كوردستان و پاراستنی قهوارهی دهستووری كوردستان دهكات و ئهدەلێت: ههرێمی كوردستان بهئیرادهیهكی بههێزهوه رووبهرووی ئاڵنگاریهكان دهبێتهوه.
مونا قههوهچی، بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گوتی: “مێژووی گەلان بە تەنها بە تێپەڕبوونی کات نانوسرێتەوە، بەڵکو بەو وێستگانە دەناسرێتەوە کە تێیدا ئیرادەی گەل دەبێتە هەوێنی سەرکەوتن. سەرکەوتنی کوردستان تەنها دەستکەوتێکی کاتی نییە، بەڵکو گوزارشتە لە ڕەسەنایەتی نەتەوەکان . پاراستنی دەستکەوتەکان؛ ئەرکێکی نیشتمانی بەدەستهێنانی سەرکەوتن قۆناغی یەکەمە، بەڵام پاراستنی ئەو دەستکەوتانە هونەری مانەوە و گەشەکردنە. پاراستنی قەوارەی هەرێم، ئاوەدانی، و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان، ئەو کۆڵەکانەن کە وا دەکەن هەر سەرکەوتنێک ببێتە بنچینەیەک بۆ سەرکەوتنێکی گەورەتر.
ئهوهشی خستهروو: تۆمارکردنی سەردەمێکی نوێ لە مێژوودا، کاتێک خەلکی کوردستان بە یەکگرتوویی و بە دیدگایەکی ڕوونەوە بەرەو داهاتوو هەنگاو دەنێت، لەوێدا مێژوو لاپەڕەیەکی نوێ بۆ خۆی دە کاتەوە. ئەم سەردەمە نوێیە تەنها گێڕانەوەی ڕابردوو نییە، بەڵکو: بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزە بۆ نەوەکانی داهاتوو.سەلماندنی ناسنامەی کورستانی وەک کارەکتەرێکی سەرەکی و کاریگەر لە ناوچەکەدا.گۆڕینی هەڕەشەکانە بۆ دەرفەت لەپێناو ژیانێکی شایستەتر.

