ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مووچەی هەزارەها کەس زیاد دەبێت

وەزارەتی پێشمەرگەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سەرمووچە بە زیاتر لە 14 هەزار پێشمەرگە دەدات و ژمێریایی وەزارەتەکەش جەخت دەکاتەوە، بەپێی پلەکانیان مووچەکانیان زیاد دەبێت.

بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگه، سەرمووچە بە 14 هەزار و 288 پلەدار و پێشمەرگە دراوە.

بەپێی فەرمانەكە، كە لە 23ی 4ی 2024 دەرچووە و وێنه‌یه‌كی دەست (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) کەوتووە، بە دوو لیست سەرمووچە بە پێشمەرگەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دراوە، لیستێکیان سەرمووچە بە 13 هەزار 377 پلەدار و پێشمەرگەی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان دراوە، لە لیستی دووەمدا سەرمووچە بە 10 هەزار و 579 پلەدار و پێشمەرگەی لیواکان دراوە.

لیستی سێیەم، سەرمووچە هەزار و 788ی هێزەکانی پشتیوانی یەک دراوە، لیستی چوارەمێش ناوی 559 پلەدار و پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانی دوو لەخۆ دەگرێت.

سەرمووچەی ئەو پلەدار و پێشمەرگانە، لیستی نەورۆزی 2024 دەبێت، فەرمانەكە لە خشتە و مووچەی نەورۆزی 2024ه‌وە جێبەجێ دەكرێت.

بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهۆی سەرمووچەکانیانەوە، مووچەی ئەو كەسانە بەپێی پلەکانیان زیاد دەبێت.

سەرچاوەیەکی ژمێریاریی وەزارەتی پیشمەرگە ڕایگەیاند: “پارەی سەرمووچەی ئەو پێشمەرگانە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی پێنج دەبەسترێت، چونکە زیاتر لە 15 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو کراوە و فەرمانەکەش تازە هاتووە.”

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

تاران بە هۆی پشووسوارییەوە پشوو دەدات

یاسین

ئاگادارییه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ كاسبكارانى دوكانه‌كانی بازاڕی سپی

دڵشاد

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی کاراکردنی یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەدات

یاسین