zagros news agency

مووچەخۆران لە فێڵێكی ئەلیکترۆنی ئاگادار دەكرێنەوە

 

بانكی جیهان كە بەشداری پڕۆژەی (هەژماری من)ە، مووچەخۆران و هاوبەشان لەبارەی هەوڵەکانی فێڵکردن و دزیی ئەلیکترۆنی ئاگادار دەكاتەوە.

لە راگەیاندراوێكی بانكەدا هاتووە: “پاراستنی زانیارییە بانکییەکانت، واتە پاراستنی سەرمایەکەت. بانکی جیهان و کارمەندەکانی، لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا داوای ئەو زانیارییانە ناكەن.”

لەبارەی ئەو زانیارییانەی داوا ناكرێن، پێكهاتوون لە :

*وشەی نهێنی (Password)

*کۆدی دڵنیایی (OTP)

*ژمارەی نهێنیی کارت (PIN)

*وردەکارییەکانی کارت و هەژمار: ژمارەی کارت، ڕێکەوتی بەسەرچوون، یان هەر زانیارییەکی تری هەستیار.

جەختی كردووەتەوە: “ئاگاداربە، فێڵبازەکان ڕەنگە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی، واتسئاپ، یان لینکە گوماناوییەکانەوە پەیوەندیت پێوە بکەن و وا خۆیان نیشان بدەن کە لە لایەن بانکی جیهانەوە پەیوەندیت پێوە دەکەن. خۆت بەدوور بگرە لە کلیک کردن لەسەر هەر لینکێکی نەناسراو کە بۆت دێت.”

بانكە بەشدارەكەی پڕۆژەی (هەژماری من) راشیگەیاندووە: “بۆ ئەوەی پارێزراو بیت، زانیارییەکانت لەگەڵ هیچ کەسێکدا هاوبەش مەکە، و هەمیشە دڵنیابەرەوە کە تەنها لە ڕێگەی پەیج و ژمارە فەرمییەکانی بانک مامەڵە دەکەیت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو ساڵ لەژێر زەوی دا.. 221 کۆچبەر لە زیندانێکی نهێنی لە لیبیا ڕزگار كران

سەڵاح

تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت

سەڵاح