zagros news agency

چێڵسی بەدوای ڕاهێنەرێکی نوێدا دەگەڕێت 

 

یانەی چێڵسی دەستی کردووە بە پەیوەندیکردن بە چەند ڕاهێنەرێک بۆ ئەوەی یەکێکیان بکاتە ڕاهێنەری وەرزی داهاتووی یانەکە و شوێنی لیام ڕۆسنیۆر بگرێتەوە کە مانگی ڕابردوو لە کارەکەی لادرا.

 

ئەو ڕاهێنەرانەی ناویان لە لیستی یانەکەدایە بریتین لە ئەندۆنی ایراۆلا و چابی ئەلۆنسۆ و مارکۆ سیلڤا و ئۆلیڤەر گلاسنەری ڕاهێنەری کریستاڵ پاڵاس هەروەها ناوی فیلیپی لویس و سیسک فابریگاسیش هەیە کە پێشتر یاریزانی چێڵسی بوون.

 

یانەکە دەیەوێت پێش مانگی تەمموز و دەستپێکی مەشق و ڕاهێنانەکانی وەرزی نوێ ڕاهێنەرێکی نوێ دیاری بکات چونکە زۆربەی ئەو ڕاهێنەرانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بێ یانە دەبن و چێڵسی ناچار نابێت پارەی زیادە بە یانەکانیان بدات

چابی ئەلۆنسۆ کە پێشتر ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بووە هیوای زۆری هەیە ببێتە ڕاهێنەری چێڵسی و ئۆلیڤەر گلاسنەریش دەیەوێت لە ئینگلتەرا بمێنێتەوە دوای ئەوەی لە کریستاڵ پاڵاس دەڕوات.

 

ئەندۆنی ایراۆلا کە لە یانەی بۆرنمۆس دەڕوات ئێستا بیری لێ دەکاتەوە بچێتە چێڵسی یان کریستاڵ پاڵاس یان چاوەڕێ بکات تا ناوەڕاستی وەرزی داهاتوو بۆ ئەوەی بزانێت چ دەرفەتێکی تری بۆ هەڵدەکەوێت.

 

مارکۆ سیلڤای ڕاهێنەری فولهامیش گرێبەستێکی سێ ساڵەی بۆ نوێکردنەوە پێشکەش کراوە بەڵام چەند یانەیەکی تریش لە دەرەوەی ئینگلتەرا و وڵاتی سعودیە دەیانەوێت بیبەنە ڕیزەکانیانەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڵد ترامپ لەکۆشکی سپی میوانداری ڕۆناڵدۆ دەکات

یاسین

پیتارچ بووە خاوەنی ڕیکۆردێکی مێژوویی

یاسین

تۆخێل وەڵامی مشتومڕەکانی دوورخستنەوەی ئاڕنۆڵد دەداتەوە

یاسین